TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆشکی سپی : ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ، بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەستەبەر دەکات

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2022 13:02
پەیامی کورد   ...  کۆشکی سپی : ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ، بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەستەبەر دەکات

جێن ساکی ووتەبێژی کۆشکی سپی لە دواهەمین دانیشتنی میدیایی خۆیدا لەم پۆستە سەبارەت بە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا و ئەوەی کە ئایا ڕووسیا بەربەستێکە لە گفتووگۆوەکان ، لە حاڵێکدا گفتووگۆوەکانی ڤییەننا چاوەڕوانی بڕیاری سیاسی واسینتۆن ە ، لە گفتووگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند : بیروباوەڕی ئێمە ئەمەیە کە ئێران دەبێ بڕیار بدات کە دەیەوێت بەردەوامی بە دۆخی دەرەوەی بەرجامی خۆی هەیە یا خود ئامادەی واژوو کردنی ئەم ڕێکەوتنەیە .

ئێمە لەو باوەڕەداین کە واژووی ڕێکەوتننامەیەک بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەستەبەر دەکات .

هەر چەندە ئێمە هەنگاوەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین مان مەحکووم کردووە بەڵام گەورەترین بەربەست لە بەرامبەر پێشکەوتن لە ڕێکەوتنەکە ئێران ە .

Paylas: