TR KU SO
FB X
Cîhan

شۆڕشێکی گەورە لە سیخۆڕیکردنی جیهانی دا هاتە ئاراوە

سارا
Yazar
📅 10 Aralık 2020 01:14

پەیامی کورد     ...   شۆڕشێکی گەورە لە سیخۆڕیکردنی جیهانی دا هاتە ئاراوە

لێکۆڵەرانی زانکۆی بێن گۆریۆن ی ئیسرائیلی خەریکی پێداچوونەوە ی تەکنیکێکی نوێ ن لە سیخۆڕی کردندا و گەیشتوونەتە دەرئەنجامی زۆر بەرچاو و جێگای گرینگیدان !

لەم توێژینەوەیەدا سیخۆڕان لە ڕێگای تەلێسکۆپەوە و هەروەها سانسۆری ئێلێکترۆ نووری تەنیا بە تەماشا کردنی گڵۆپێک لە ناوخۆی بینایەیەکدا بە مەودای سەدان مەتر لە دوورەوە گوێ لە هەموو شتێک بگرن .

بنەڕەت و بنچینەی کارەکە بەم شێوەیەیە کە زەبزەبەی بچووکی دەنگ لە سەر ئاستی شۆشەیی گڵۆپێک کاریگەری دەبێت و لێکۆڵەران بە هەژمارکردنی ڕێژەی ئەم گۆڕانکارییە بچووکانە لە کاتی دەرچوونی نووری گڵۆپەکەدا ئەو دەنگانە جارێکی دیکە بە دەست دەهێنن و گوێ ڵێ ڕادەگرن .

Paylas: