Cîhan
کەشتییەکی بەریتانی لە یەمەنەوە بە ئامانج گیرا
پەیامی کورد... کەشتییەکی بەریتانی لە یەمەنەوە بە ئامانج گیرا
لە دەریای سور بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر کەشتییەکی بەریتانی
دامەزراوەی ئاسایشی دەریایی بەریتانی رایگەیاند: کەشتییەکی بەریتانی بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە دەریای سور زیانی پێگەیشتووە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی دامەزراوەی ئاسایشی دەریایی بەریتانی هێرشەکە لە بەندەری حودەیدەی یەمەنەوە ئەنجامدراوە.
جێی باسە، حوسییەکانی یەمەن کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە نێو دەریای سور بە موشەک و درۆن بە ئامانج دەگرن، لە بەرامبەردا ئەمریکاو بەریتانیان پێگە و شوێنی حوسییکان بە ئامانج دەگرێت، پێشتر حوسییەکان رایانگەیاند، کە ئەمریکا و بەریتانیا لە 12ی مانگی یەکی ئەمساڵەوە نزیکەی (300) جار هێرشیان کردووەتە سەر پێگەو شوێنەکانیان.