TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە دەریای ڕەش لە کەنارئاوەکانی تورکیا نۆقم دەبێت

سارا
Yazar
📅 17 Ocak 2021 20:16

پەیامی کورد     ...   کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە دەریای ڕەش لە کەنارئاوەکانی تورکیا نۆقم دەبێت .

بەرپرسێکی تورکیەیی ڕایگەیاند : هێشتا هیچ جۆرە زانیاریگەلێک دەربارەی گیان بەختکردووانی نۆقم بوونی ئەم کەشتییە لە بەردەست دا نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سێنان گۆنەر ، قائیمقامی بارتین ی تورکیا ڕایگەیاند : کەشتییەکی بارهەڵگری ڕووسی لە دەریای ڕەش لە کەنارئاوەکانی تورکیا نۆقم بووە ، ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردن بۆ ١٥ خەدەمی ئەم کەشتییە لە حاڵی ئەنجام بوونە .

ئەو هەروەها ووتی : کەشتییەکی بارهەڵگر بە ئاڵای ڕووسیاوە لە ناوچەی ئینکۆمۆ لە پارێزگاکەی ئێمەدا نۆقم بووە . ئێمە لە حاڵی دەستپیکردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنین بۆ ١٥ کەس لە خەدەمەی ئەم کەشتییە بە سێ بەلەمی ڕزگارکەرەوە . دەربارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە هێشتا هیچ زانیارییەک ڕانەگەیندراوە 

قائیمقامی بارتین ووتی کە دۆخە نالەبار کەش و هەوا ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنەکە ئاڵۆزتر و قورستر دەکات .

Paylas: