TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشتییەکی تورکیا لەدەریای ڕەشدا نقوم بوو

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Kasım 2023 19:53

پەیامی کورد... کەشتییەکی تورکیا لەدەریای ڕەشدا نقوم بوو

کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا بە ١٢ سەرنشینەوە لە دەریای رەشدا ژێرئاوکەوت و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ئەو زریان و باوبۆرانەی لە ڕۆژی یەکشەممەوە ناوچەکەی گرتووەتەوە کەشتییەکی بارهەڵگری تورکیا لە کەناراوەکانی دەریای ڕەش ژێرئاو کەوتووە و دەسەڵاتداران و بەرپرسان پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕاوە.

بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، کەشتییەکە بەهۆی بەرکەوتنی بە شەپۆلە بەهێزەکانی دەریا نوقمبووە تا ئێستاش هیچ تیمێکی فریاگوزاری نەیانتوانیووە بچنە شوێنەکە و چارەنووسی سەرنشینەکانیش نادیارە.

هاوکات، چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی کەشوهەوا هەڵمەتی گەڕان بەدوای سەرنشینانی کەشتییەکە دەستپێبکات.

Paylas: