TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە چەند شارێکی ئۆکراینا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Mart 2022 20:56

پەیامی کورد... سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە چەند شارێکی ئۆکراینا

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەکانی کیێڤ و چیرنیهیڤ.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ڕەوشی ٣٤مین ڕۆژی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینای خستە ڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە سوپای ڕووسیا نەیتووانیووە شاری کیێڤ گەمارۆ بدات، هاتووە: "سوپای ڕووسیا کە بەردەوامە لە کشانەوە لە ناوچەکانی کیێڤ و چیرنیهیڤ لەوانەیە یەکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات چڕ بکاتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە کە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر دۆنێتسک و هێرشی ئاسمانیی و مووشەکیی کراوەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە کرێمیننا و ماریۆپول و سەنگەری یەکەکانی سوپای ئۆکرایناش لە نزیک یەکەکانی نیشتەجێبوونی ستێپنۆگۆرسک، ئۆریهۆڤ و ئولیایپۆل تۆپباران کراون.

سوپای ڕووسیا هەروەها هەوڵ دەدات جگە لە ناوچەکانی دەریای ڕەش و دەریای ئازۆف، دەستبەسەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ڤۆڵنسک، پۆلینسک، سیڤەرسک، تاڤریچەسکۆی و سلاڤیانسک و شاری ماریۆپولدا بگرێت و یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پۆپاسنا و ڕوبیجنە لە ناوچەی لوهانسک کۆنترۆڵ بکات.

Paylas: