TR KU SO
FB X
Cîhan

سویسڕا دیپلۆماتە ڕوسەکان لە ووڵاتەکەی دەردەکات

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2018 22:47

بە پێی بڕیارێک حکومەتی سویسڕا  بە هۆی ئەوەی کە دیپلۆماتەکانی ڕووسیا ئەرکەکان خۆیان خراپ جێبەجێ دەکەن ژمارەیان کەم دەکاتەوە . وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سویسڕا ڕاگەێندراوێکی لەمبارەوە بڵاو کردەوە .

بە گوێرەی بەیاننامەی ئەم وەزارەتە داوای ڕاوەستاندنی " کاروچالاکی نایاسایی " بۆ دیپلۆماتکارانی ڕووسیا کراوە هەروەها ڕەسمیەتی ئەرکەکانی خۆیان زیاتر بکەن . هەروەها حکومەتی سویسڕا داوا دەکات دیپلۆماتە ڕووسەکان چالاکییەکانی خۆیان لە دژی ڕێکخراو و دام و دەزگاکانی ئەو ڕاوەستێنن .

رۆژنامەیەکی سویسڕی  بە ناوی " Tages-Anzeiger " ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە : لە هەر ٤ دیپلۆماتی ڕووسی یەکێکیان کاری سیخۆڕی دەکات . هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە باسی لە چالاکوانانە کرد کە لە ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و دەڵێ ئەو ئۆفیسە لە لایەن ڕووسیاوە ، بە ئامانجی کاروچالاکی ئێستێخباراتی و سیخۆڕی کراوەتەوە .

Paylas: