Cîhan
سوپای سووریا تا دوو رۆژی دیكه ده‌گاته عه‌فرین
په‌یه‌ده رایگەیاند كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د رێككه‌وتوون تا هێزه‌كانی سوپای ئه‌م وڵاته بێنه ناو عه‌فرین.
به‌دران جیا یه‌كێك له به‌رپرسانی په‌یه‌ده وتی كه هێزه‌كانی سوپای سووریا تا دوو رۆژی دیكه له به‌شێكی ناوچه سنوورییه‌كان جێگیر ده‌بن و ده‌توانن بێنه ناو عه‌فرین.
له رۆژانی رابردوو راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی سووریا و ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كانیش هه‌واڵی رێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و په‌یه‌ده‌یان بڵاوكرده‌وه كه، به پێی رێككه‌وتنه‌كه سوپای سووریا ده‌توانێ له عه‌فرین جێگیر ببێت.
پێده‌چێ دوای ئه‌م رێككه‌وتنه و هه‌روه‌ها هاتنی توركیا بۆ عه‌فرین له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر له پێشوو به‌ره‌و ئاڵۆزیی هه‌نگاو بنێت.