TR KU SO
FB X
Cîhan

سوریا/ لە ئەنجامی هێرشێکدا ٢٨ کەس کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Aralık 2020 02:36

پەیامی کورد ... سوریا/ لە ئەنجامی هێرشێکدا ٢٨ کەس کوژران

 

ئەمشەوی چوارشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ئەنجامی هێرشێكدا بۆ سەر پاسێك لە دێرەزووی سووریا، ٢٨ سەرنشینی پاسەكە كوژران، هەشت كەسیش بریندار بوون.

 

ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سەر بە ڕژێمی بەشار ئەسەد بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو پاسێك لەسەر ڕێگەی دێرەزوور بۆ تەدمور لە ناوچەی كەباچب، ڕووبەڕووی هێرشێكی تیرۆریستی بووەتەوە.

 

جارێ وردەكاری لەبارەی هێرشەكە بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام پاسەكە هاووڵاتییانی مەدەنی هەڵگرتووە و چەكداری تێدا نەبووە.

 

Paylas: