TR KU SO
FB X
Cîhan

پۆتین جارێكی دیكه‌ بوو به‌ سه‌رۆك كۆماریی رووسیا

📅 19 Mart 2018 15:23

ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری خولی داهاتووی رووسیا وا پیشانده‌ده‌ن كه‌ ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری ئێستای رووسیا بووه‌ته‌ براوه‌ی خولی نوێی ئه‌م پۆسته‌ و تا ئێستا 76% له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

ڕۆژی یەکشەممە كاتژمێر 8ی به‌یانی، به‌كاتی مۆسكۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ رووی ده‌نگده‌ران كرانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكێك بۆ رووسیا هه‌ڵبژێرن و ویلایه‌ته‌كه‌شی 6 ساڵ ده‌بێت.

ئه‌و رێژه‌ ده‌نگه‌ی كه‌ پۆتین به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ نیوه‌ی ده‌نگی بژێردراوی سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ده‌ستهاتووه‌، هه‌روه‌ها پاوڵ گرۆدینین له‌ حزبی كۆمۆنسیت به‌ 12%ـی ده‌نگه‌كان تا ئێستا پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌.

پێش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئۆپۆزیسۆنی رووسیا وتبوویان كه‌ ساخته‌كاریی زۆر له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌نجامدراوه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردانه‌كانی رووسیا شایسته‌یی به‌شێك له‌ به‌رهه‌ڵستكارانی پۆتینی ره‌ت كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌ناویاندا ناوی ئالێكسی ناڤاڵنی سه‌رسه‌ختترین ره‌خنه‌گری پۆتین ده‌بینرا.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڤلادیمێر پۆتین له‌ 1999 به‌ولاوه‌ یان سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیرانی رووسیا بووه‌ و ئێستاش واپێده‌چێت كه‌ بۆ شه‌ش ساڵی دیكه‌ ده‌سه‌ڵاتی رووسیای گرتبێته‌وه‌ ده‌ست.

Paylas: