Cîhan
تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تای خوێنبەربوون بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد... تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تای خوێنبەربوون بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکان بڵاو کردەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ١٣٦ حاڵەت تۆمارکراون.
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تا ئێستا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ١٣٦ حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەو ژمارەیە ٢٣ حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووە، ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە سەرجەم پارێزگاکان گیراونەتە بەر، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی پابەندنەبوونی تەواوە بە ڕێکارەکان.