Cîhan
تەندروستیی جیهانی دەنگۆیەکی لە سەر عێراق ڕەد کردەوە
پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهانی دەنگۆیەکی لە سەر عێراق ڕەد کردەوە
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان خەڵکی عێراقی دڵنیاكرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێت به‌م نزیكانه بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی تری پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتە ڕوو بدات.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند كه به‌م نزیكانه چاوه‌ڕوان ناكرێت بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی تری پەتای له عێراق رووبدات، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه بڵاوبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ییه واتا ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن نازانرێت سه‌رچاوه‌ی تووشبوونه‌كه‌ی له كوێیه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان داواشی له میدیاكان كرد له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له‌وپه‌ڕی وردی و به‌رپرسیارێتیدا بن.