TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستی جیهانی هۆشدارە لەبارەی كۆرۆناوە دەدات

Rozan Ateş
Yazar
📅 27 Nisan 2023 17:27

پەیامی کورد... تەندروستی جیهانی هۆشدارە لەبارەی كۆرۆناوە دەدات

رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەكاتەوە، بەهۆی رێوشوێنەكانەوە رێژەی مردن بە كۆرۆنا 95% كەمیكردووە و هۆشداریش دەدات لەوەی، تاوەكو ئێستاش پەتاكە ماوە.
تیدروس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، دابەزینی ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا مایەی دڵخۆشییە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95% كەمیكردووە.
رونیشیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش لە هەندێك دەوڵەتدا ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتاكە زیادی كردووە، لە 4 هەفتەی رابردودا 14 هەزار كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریشیدا لەوەی، تاوەكو ئێستا پەتاكە ماوە و ڤایرۆسەكە گۆڕانكاری لەخۆیدا دەكات و توانای ئەوەی هەیە شەپۆلی نوێی پەتاكە بڵاوبكاتەوە.

Paylas: