Cîhan
تەندروستیی جیهانی: لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت
پەیامی کورد ... تەندروستیی جیهانی: لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادە دەبێت
بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى وادەى بەرهەمهێنان و ئامادەبونى ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.
تیدرۆس گیبریسۆس، بەرێوەبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەمیانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى جێبەجێ کردنى ڕێکخراوەکەدا رایگەیاند، هیوادارین لەکۆتایى ئەمساڵدا ڤاکسینى کۆرۆنا ئامادە بێت.
راشیگەیاند، گرنگترین کار لەمکاتەدا بریتیە لەسود وەرگرتن لەو کەلوپەل ودەرمانانەى کەلە بەردەستدماندان و بەکارهێنانیان لەچارەسەرکردنى کۆرۆنادا، بەشێک لە وڵاتانى جیهانیش توانیویانە ئەوکارە بکەن ولەو ڕێگەیەوە بەسەرکۆرۆنادا زاڵ بن.