TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا دەگونجێنێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Aralık 2023 13:55

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا دەگونجێنێت


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، “ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامە لە گۆڕانکاری و بازدان”.

لەو بارەیەوە نوێنەرێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژە بەوە دەکات، “ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چوار ساڵ لەمەوبەر دۆزرایەوە و تا ئێستاش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە و ئەوەش روونبووەتەوە کە ڤایرۆسەکە خۆی لەگەڵ مرۆڤدا گونجاندووە بۆ مانەوە”.

دەشڵێت، “بەپێی ئەو داتایانەی کە بۆ رێخراوی تەندروستیی جیهانی نێردراون رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بە تایبەت لە فینلاند و سلۆڤاکیا و ئیتاڵیا زیادیکردووە”.

پێشتریش ئەو رێکخراوە ئەوەی ئاشکراکردبوو، “سەرباری بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشییە وەرزییانەی کە کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەناسە هەیە لە وەرزی زستان لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست، هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەربڵاوە و دەبێتە هۆی مردن”.

Paylas: