TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستی جیھانی: تووشبوونی کۆرۆنا لە یەك هەفتەدا ١٧% کەمیکردووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Şubat 2021 01:09

پەیامی کورد … تەندروستی جیھانی: تووشبوونی کۆرۆنا لە یەك هەفتەدا ١٧% کەمیکردووە

 

رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای بۆ چوارەمین ھەفتە بەڕێژەی ١٧% بەراورد بە ھەفتەی پێشتر کەمبۆتەوە.

 

رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەکردوە، لە ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە سێ ملیۆن و ١٥٣ ھەزار تووشبووی کۆرۆنا لە جیھان ھەبووە، بەمەش  ڕێژەی ١٧% بەراورد بە ھەفتەی پێشتر کەمبۆتەوە. 

 

ئاواژەی بۆ ئەوەش كردوە: زیاتر لە ٨٨ ھەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە، ئەو ژمارەیەش ١٠% کەمی کردووە، ئەوە چوارەمین ھەفتەیە لەسەر یەک کە توشبووان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیھان کەمبوونەوەی تۆمارکردووە.

 

رێکخراوی تەندروستی جیھانی راشیگەیاند، ھێشتا لە ھەندێک لە وڵات لەبەرمەترسی هەلكشانی ڕێژەكانی توشبون رێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوامن.

Paylas: