تاوانبارێکی قاچاخی مەواددی هۆشبەر کە ئەمریکا ١٠ میلیۆن دۆلارخەڵاتی بۆ گرتنی دانابوو ، بوو بە وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا
پەیامی کورد ... تاوانبارێکی قاچاخی مەواددی هۆشبەر کە ئەمریکا ١٠ میلیۆن دۆلارخەڵاتی بۆ گرتنی دانابوو ، بوو بە وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا
تارێق الایسامی کە لە لایەن خەزێنەداری ئەمریکاوە وەکوو قاچاخچی مەواددی هۆشبەر ناسێندراوە و لەو کەسە هاڵاتوانەی کە حکوومەتی ئەمریکا بدوایدا دەگەڕا دەوڵەتی ترامپ بۆ دەست بەسەر کردنی بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار خەڵاتی دەستنیشان کردووە وەکوو ، وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا ڕاسپێردرا .
بە پێی یاسا دەرکراوەکان لە لایەن نیکۆلاس مادۆرۆ ، " تارێق الایسامی " وەکوو وەزیری نەوتی ڤەنزۆئێللا و " ئادرۆبال چاوز " کوڕە مامی هۆگۆ چاوز سەرۆککۆماری پێشوو و لە ژیان نەماوی ڤەنزۆئێللا وەکوو بەڕیوبەری کاتی کۆمپانیای پیشەسازی نەوتی دەوڵەتی ڤەنزۆئێللا " پێترۆئۆس دی ڤەنزۆئێللا PDSVA " دەست نیشان کران .
جێگای ئاماژەدانە کە الایسامی یەکێک لە پاڵپشتی کەرانی سەرەکی مادۆرۆ هەژمار دەکرێت . ئەو لە دایک و باوکێکی سووری و لوبنانی ییەو لە ساڵی ٢٠١٧ بە تاوانی قاچاخی مەواددی هۆشبەر لە لیستەی ڕەشی گەمارۆوەکانی ئەمریکا دانرا و ئێستا لە لیستەی هەڵاتوان و ئەو کەسانەیە کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دوای دا دەگەڕێت .