TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا بە شێوەی فەرمی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیای یەکلا کردەوە

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2022 13:00
پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا بە شێوەی فەرمی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیای یەکلا کردەوە

یەکیتی ئەورووپا دوێنێ هەینی بە شێوەی فەرمی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیا و باقی گەمارۆوەکان کە بانکەکانی ئەم ووڵاتە دەکاتە ئامانج ، پەسەند کرد .

بە پێی ئەم یاسایە نەوتی خاوی ڕووسیا لە ماوەی شەش مانگ و باقی بەرهەمە نەوتییەکانی پاڵێوراوی ئەم ووڵاتە لە ماوەی ٨ مانگدا دەخرێتە بازاڕی دەرەوە .

یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە تەنیا " یەک جیاوازی کورتخایەن " بۆ ووڵاتانی گەمارۆدراو لە ووشکانی وەکوو مەجارستان ، کۆماری چیک و سلۆڤاکیا بوونی دەبێت .

ڕابەرانی یەکیتی ئەورووپا دەڵێن کە ئەم هەنگاوە بەم واتایەیە کە کە لە نزیکەی ٩٠٪ی هەناردەی نەوتی ڕووسیا بۆ ئەورووپا تا کۆتایی ساڵ پێشگیری دەکات . یەکیتی ئەورووپا نزیکەی ٢٥٪ی نەوتی خۆی لە رووسیاوە دەستەبەر دەکات .

Paylas: