TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا : لە پاییزدا باس لە ئازادکردنی ڤیزەی یەکێتی ئەورووپا بۆ تورکیا دەکەن

سارا
Yazar
📅 09 Ağustos 2023 07:32
پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا : لە پاییزدا باس لە ئازادکردنی ڤیزەی یەکێتی ئەورووپا بۆ تورکیا دەکەن

یەکێتی ئەورووپا ئازادی ڤیزەی تورکیای ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی تورکیا بە ئاسانی بچنە ئەورووپا. لە ڕاپۆرتی پەیوەندییەکانی نێوان یەکیتی ئەورووپا و تورکیادا باس لەوە کرابوو کە لە پاییزدا باسی پرسی ڤیزا دەکەن. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە تورکیا دەوڵەتێکی سەرەکییە لە بواری بەرژەوەندی هاوبەشدا.

جۆزێپ بۆرل، نوێنەری باڵای ئاسایشی سیاسی و کاروباری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ، بڕیاریاندا جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەکیتی ئەورووپا و تورکیا بخەنە بەرنامەی کارەوە و باسی ئازادی ڤیزا بۆ تورکیا بکەن.

Paylas: