TR KU SO
FB X
Cîhan

یەکیتی ئەورووپا : ترۆئیکای ئەورووپا سزای مووشەکی دژی ئێران دەپارێزێت

سارا
Yazar
📅 20 Eylül 2023 05:30
پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا : ترۆئیکای ئەورووپا سزای مووشەکی دژی ئێران دەپارێزێت

جۆزێپ بۆرل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند : ئینگلتەرا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا یەکیتی ئەورووپایان ئاگادار کردووەتەوە کە دەیانەوێت سزای مووشەکی بالیستیکی دژی ئێران بپارێزن.

وەزیرانی دەرەوە باس لەوە دەکەن کە ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ەوە پابەند نەبووە بەو ڕێککەوتنە و ئەم پرسە لە ڕێگەی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەرجام چارەسەر نەکراوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، نایانەوێت لە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ هەنگاو بۆ هەڵگرتنی سزای زیاتری سەر ئێران بنێن.

Paylas: