TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەکتەری " شێت لە قەفەس پەڕی " کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 25 Eylül 2022 14:24
پەیامی کورد   ...  ئەکتەری " شێت لە قەفەس پەڕی " کۆچی دوایی کرد

لوئیز فلچێر ئەکتەری ئەمریکی کە لەگەڵ ڕۆڵگێڕان لە ڕۆلی " پەرەستار ڕێچد " لە فیلمی سینەمایی " شێت لە قەفەس پەڕی " براوەی خەڵاتی ئۆسکار بوو ڕۆژی هەینی لە تەمەنی ٨٨ ساڵی لە ماڵەکەی لە فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد

فیلمی کلاسیکی " شێت لە قەفەس پەڕی "بە دەرهێنەری " میلووش فۆرمەن " بە پێی ڕۆمانێک لە ژێر ناوی سەرەکی " فڕین لە سەر هێلانەی سەربەزییەوە " نووسراوی " کێن کیسی " درووستکراوە و چیرۆکی نەخۆشان و فەرمانبەرانی ناوەندێکی شێت خانە دەگێڕێتەوە . ئەم فیلمە سینەماییە لە ساڵی ١٩٧٦ لە کۆی گشتی ٥ خەڵاتی ئۆسکار لەوانەش خەڵاتی باشترین فیلم و ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پیاوی بە ڕۆڵگێڕانی " جەک نیکۆڵسن ی بە دەست هێنا

Paylas: