تا ئێستا هەشت ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون
پەیامی کورد... تا ئێستا هەشت ملیۆن ئۆکراینی ئاوارە بوون
نزیکەی چوار مانگە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بەردەوامە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، زیاتر لە هەشت ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی ئاوارەی دەرەوەی وڵاتەکەیان بوون و ملیۆنان کەسی تریش ژیانیان لە مەترسیدایە.
کۆمیسیۆنی ناتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، دوای نزیکەی چوار مانگ زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکراینی وڵاتەکەیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ جێهێشتوە و بەشێک لە هاووڵاتییەکانیش زیاتر لە دەیان کاتژمێر چاوەڕوان بوون تا لە سنووری پۆڵندا بپەڕنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ١٢ ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی لەم کاتەدا پێویستییان بە هاوکاری هەیە، داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد بەپەلە یەک ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ دابین بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژی ٢٤ شوباتی ئەم ساڵ ڕووسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکرد، تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە شەڕ لە نێوان هەر دوو لادا بەردەوامە.