ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس هۆشداری توند ده‌دات
پەیامی کورد … ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كانی كریسمس هۆشداری توند ده‌دات
بەڕێوەبەری رێكخراوی تهنردروستی جیهانیرایگهیاند، چلاكییهكانی تایبه‌ت به سه‌ری ساڵ ره‌تبكرێته‌وه زۆر له‌وه باشتره ژیان ره‌تبكه‌ینه‌وه، چونكه هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن و هاوتاكانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 رۆژنامه‌ی The Guardianی بریتانی بڵاویكرده‌وه، تێدرۆس ئه‌دهانۆم باوەڕی وایە فیستیڤاڵ و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به یادی كریسمس و سه‌ری ساڵ رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت له به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن و سیستمی ته‌ندروستی وڵاتان ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چالاكییه‌كان هه‌ڵبژێردرێت، زۆر باشتره له‌وه‌ی مه‌رگ هه‌ڵبژێردرێت و ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن زۆر خێراتر له ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌لتا بڵاوده‌بێته‌وه. ئەوەش بوه‌ته‌هۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره ته‌نانه‌ت له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رگرتوه یاخود ته‌نانه‌ت ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه".
تێدرۆس ئه‌دهانۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو له ئارادا نییه، كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بێت كه ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن خێراتر له هاوتاكانی بڵاوده‌بێته‌وه، چونكه مه‌ترسی كۆرۆنا هێشتا كۆتایی نه‌هاتوه و ڕۆژ به ڕۆژ داتاكان له به‌رزبونه‌وه‌ی خێرادان، ئه‌وه‌ی به‌دی كراوه ئه‌وانه‌شی كه ڤاكسینی كۆرۆناشیان وه‌رگرتوه، دوباره توشبونه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "پێویسته سنورێك بۆ بازدانی ڤایرۆسه گوازراوه‌كان دابنێین گه‌ر بمانه‌وه‌ێ به شێوه‌یه‌كی كۆتایی هێرشی ئه‌م ڤایرۆسانه رابگرین، ئه‌م كرداره‌ش پێویستی به هاوكاری ته‌واوی هاوڵاتیان هه‌یه و به كۆبونه‌وه و چالاكی نا پێویست ناتوانین بازدانی یه‌ك له دوایه‌كی ڤایرۆسه‌كان رابگرین، ئه‌وه‌ی ئێستاش كۆنترۆڵمان كردوه له ده‌ستی ده‌ده‌ین."