Cîhan
تویتەر دەیان ئێکاونتی نزیک لە ئێرانی سڕییەوە
پەیامی کورد... تویتەر دەیان ئێکاونتی نزیک لە ئێرانی سڕییەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فێدراڵی ئامریکا (ئێف بی ئای) هاوکات لەگەڵ یەکەمین دیبەیتی هەڵبژاردنەکانی ئامریکا، نزیک بە ١٣٠ ئێکاونتی پەیوەندیدار بە ڕێژیمی ئێرانی سڕیوەتەوە.
تویتێر باسی لەوە کردووە کە ئەو ١٣٠ ئێکاونتە ویستوویانە لە ڕەوتی دیبەیتی بەربژێرەکانی سەرکۆماریی ئامریکا و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا دەستێوەردان بکەن.
هەروەها لەوبارەوە تویتەر لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کە ئێکاونتەکان بەخێرایی سڕدرایەوە نەیانتوانی شوێندانەرییەکی ئەوتۆ لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دابنێن.