تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا رۆژ لە ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت
پەیامی کورد ... تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا رۆژ لە ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت
رۆژانه ژماره‌ى تووشبووانى په‌تای كۆرۆنا له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و ته‌نها رۆژى هه‌ینى زیاتر له ٤٧ هه‌زار كه‌سی دیكه تۆماركراون، هه‌روه‌ها تووشبوانى جیهانیش له ١٠ ملیۆن و گیانله‌ده‌ستدان له ٥٠٠ هه‌زار نزیكبونه‌ته‌وه.
به‌پێى داتاكانى ماڵپه‌ڕى worldometers، رۆژى هه‌ینى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ٤٨ هه‌زار و ٣٤١ تووشبووى نوێى ڤیرووسى كۆرۆنا و ٦٦٣ گیان له‌ده‌ستدانیشى تۆماركردوه، ئه‌وه بۆ سێیه‌م رۆژه ژماره‌یه‌كى زۆر توشبوو تۆمارده‌كات، به‌وه‌ش كۆى گشتى تووشبووان له‌و وڵاته گه‌یشتوه‌ته دوو ملیۆن و ٥٥٢ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ١٢٧ هه‌زار و ٦٤٠ كه‌س.
ته‌نها ئه‌مریكا نییه، كه ژماره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا به‌رده‌وامن له به‌رزبوونه‌وه، به‌ڵكوو له هه‌مان رۆژدا به‌ڕازیلیش ٤٦ هه‌زار و ٩٠٧ تووشبوو، هه‌زار و ٥٥ گیانله‌ده‌ستدانى نوێى تۆماركردوه، به‌وه‌ش كۆى تووشبوانى گه‌یشته ملیۆنێك و ٢٨٠ هه‌زار و ٥٤ تووشبوو، هه‌ڵبه‌ت گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشته ٥٦ هه‌زار و ١٠٩ كه‌س.
هه‌ر رۆژى هه‌ینى، هێندووستان زیاتر له ١٨ هه‌زار تووشبوو، رووسیا نزیكه‌ى ٧ هه‌زار و مه‌كسیك و ئه‌فریقیاى باشوور زیاتر له ٦ هه‌زاریان تۆماركردوه، هه‌رچى عیراقیشه ژماره‌ى تووشبوانى رۆژانه دوو هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندوه.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رئاستى جیهان، ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه، تائێستا ژماره‌ى تووشبووان گه‌یشتوه‌ته ٩ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار و٧٩٩ تووشبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته ٤٩٧ هه‌زار و ١٢ كه‌س، تائێستا ٥ ملیۆن و ٣٦١ هه‌زار و ٦١٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.