TR KU SO
FB X
Cîhan

٦٢ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2020 20:27

پەیامی کورد ... ٦٢ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٠٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٨٢٧ تووشبووی لە نەخۆشییەکە پاک بوونەتەوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو ماوەیەدا  ٦٢ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لە دەست داوە.

Paylas: