TR KU SO
FB X
Cîhan

توركیا ووڵامی لێدوانێكی پووتین دەداتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2022 13:45
پەیامی کورد     ...    توركیا ووڵامی لێدوانێكی پووتین دەداتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ووڵامی لێدوانێكی سەرۆکی ڕووسیای دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند، بانگەوازه‌كه‌ی بۆ کوودەتای سەربازی لە ئۆکراین قبووڵ کراو نیە.

ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا دوێنێ هه‌ینی له‌ ووتارێكدا له‌باره‌ی هێرشی ووڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر خاكی ئۆكراین داوای لە سوپای ئۆکراین کرد سەرۆکی ووڵات و حکوومەتەکەی لە دەسەڵات ڕابماڵێت و سوپا دەسەڵات بگرێتە دەست.

لە بەرامبەر ئەو لێدوانەدا، مه‌ولوود چاووش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بانگەوازی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ کوودەتای سەربازی لە ئۆکراین "قبووڵکراو نیە".

پووتین لە پەیامەکەیدا سەرکردەکانی ئۆکراین ی بە ئالوودە و تیرۆریست و نازی ناوبرد و جەختیشی کردەوە، "ئەگەر سوپای ئۆکراین دەسەڵات بگرێتە دەست، گفتوگۆ و دانووستان لە نێوان ئێمە و ووڵاتەکەدا ئاسانتر دەبێت".

سه‌رۆكی رووسیا ووتیشی، "شەڕی یەکەکانی سوپای ئۆکراین ناکەین، بەڵکوو شەڕی ئەو کەسە نەتەوەپەرستانەی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵخان بەکاردەهێنن، دەکەین".

 

Paylas: