TR KU SO
FB X
Cîhan

توركیا‌ ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات هه‌ڵگرت

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Aralık 2023 14:54

پەیامی کورد... توركیا‌ ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات هه‌ڵگرت


لە گۆڕانكارییەكی نوێدا حكومەتی توركیا بڵایكردەوە كە ڤیزای بۆ هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات هه‌ڵده‌گیرێت.


میدیاكانی توركیا ئەمڕۆ شەممە 23ی 12ی 2023، بڵاویانكردەوە كە به‌ گوێره‌ی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، هاووڵاتییانی شه‌ش وڵات رێگه‌یان پێده‌درێت بێ ڤیزا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن، كه‌ بریتین له‌ (سعوودیه‌، ئیمارات، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌ممان، به‌حره‌ین، ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا).
بڕیاره‌كه‌ كه‌ واژۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆماری توركیای له‌سه‌ره‌، ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ هه‌ڵگیرا و ده‌توانن ماوه‌ی 90 رۆژ له‌ توركیا بێ ڤیزا بمێننه‌وه‌.

پێشتریش له‌ ساڵی 2016 توركیا ڤیزای له‌سه‌ر‌ هاووڵاتییانی قه‌ته‌ر هه‌ڵگرت، له‌ ساڵی 2017 بڕیاره‌كه‌ كوه‌یتییه‌كانیشی گرته‌وه‌، له‌ ئێستادا بڕیاری هه‌ڵگرتنی ڤیزا ته‌واوی وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی ده‌گرێته‌وه‌.


وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری توركیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردووی ئه‌مساڵ 2023، 52 ملیۆن و 742 هه‌زار و 526 گه‌شتیار سه‌ردانی توركیایان كردووه‌.

Paylas: