ترامپ : بەهێز کردنی ئەتۆمی ئەمریکا بە بێ ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا و چین ئەنجام دەدرێت
پەیامی کورد ... ترامپ : بەهێز کردنی ئەتۆمی ئەمریکا بە بێ ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا و چین ئەنجام دەدرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە هۆی کەمکاری و نەبوونی پەیمانی کۆنترۆڵی کەل و پەلی شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و چین ، ویلایەتەیەیەکگرتووەکان بەهێزترین هیزگەلی لە بواری ئەتۆمی دا دەبێت .
ترامپ لەمبارەوە ڕایگەیاند و ووتی : ئێستا ڕووسیا و چین دەیانەوێ لەگەڵ ئیمەدا ووتووێژ بکەن تاکوو ببنە بەربەست لەو تێچووە قورسە میلیارد دۆلاریانە بۆ بەرهەم هێنان و درووست کردنی چەکگەلی ئەتۆمی . بەڵام تەنیا ڕێگە بۆ ئێمە تا کاتێک کە هیچ ڕێکەوتنێک بوونی نییە ، ئەوەی کە بەهێزترین هێزە ئەتۆمییەکان لە جیهان بەرهەم بهێنین .
پەیمانی ستارتی نوێ لە ساڵی ٢٠١٠ دا لە نێوان دیمیتری مێدۆدۆف و باراک ئۆباما دا ، هەردوو سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئەمریکا و ڕووسیا واژوو کرا و لە ٥ی فێبریوەری ساڵی ٢٠١١ بەهای خۆی بە دەست هێنا . بە پێی ئەم ڕێکەوتن و پەیمانە ژمارەیەک مووشەکگەلی بالیستیکی " دوورگە پەیما " هەر یەک لە دوو لایەن لە ژێدەریاییەکان و بۆمبهاوێژەکانی قورس نابێت لە ٧٠٠ دانە زیاتر بێت . هەروەها ژمارەی هەرە زۆری کڵاوە ئەتۆمییەکانی بۆ هەر دوو لایەن ١٥٥٠ دیاری کراوە .