TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنی ئامێری هەناسە دانی دەستکرد بۆ ئێران

سارا
Yazar
📅 19 Nisan 2020 14:30

پەیامی کورد     ...     ترامپ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەناردەکردنی ئامێری هەناسە دانی دەستکرد بۆ ئێران .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە چوارچێوەی کۆنفڕانسێک کە ڕۆژی شەممە لە کۆشکی سپی بەرێوەچوو ، ڕایگەیاند کە ئەگەر ئێران بیەوێ ئەمریکا دەتوانێ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەوان بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ترامپ ڕایگەیاند : " من پێشنیاری هاوکاری و یارمەتییان پێ دەدەم ئەگەر ئەوان خۆیان بیانەوێت . ئەگەر پێویستیان پێیە . من ناتوانم بۆیان بنێرم . ئێمە هەزاران ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بەکارنەهاتوومان هەیە و ئەوانیش دەتوانن سەرچاوەی " ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد " ی خۆی زیاد بکەن و نەخۆشخانەکانی شیان بەهێزتر بکەن ،

سەرەتای مانگی مارس وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران موحەمەد جەواد زەریف لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لیستەیەک لەو ئامێرانەی پێویستییان پێ بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەو ووڵاتەکەی دا نووسی و زیاتر لە هەمووان ماسک و دەستەوانەی یەکبار بەرهێنەر بوو .

زەریف بە ئاماژەدان بە سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای کرد کە گەمارۆوەکانی ئەمریکا یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە ، هەڵوەشێندرێنەوە . ئێران هەروەها داوای لە سندووقی نێودەوڵەتی کرد کە ٥ میلیارد دۆلار بە ئێران بدات .

Paylas: