Cîhan
زیاد بوونی لە ڕادەبەدەری ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنا
پەیامی کورد ... زیاد بوونی لە ڕادەبەدەری ژمارەی قوربانیانی ڤیرووسی کرۆنا
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤیرووسی کرۆنا لە پارێزگای خووبئێی چین تووشبوونە لە ٤٨.٢ هەزار نەفەر تێپەڕیکرد ، ٣٤٤١ کەس لە دوای چارەسەری لە نەخۆشخانەکان دەرچوونەو ١٣١٠ کەسی دیکەش گیانیان لە دەست داوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە لە لاین کۆمیتەی تەندرووستی پارێزگای خووبئیی چین ەوە ڕاگەێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ١٤٨٤٠ نیشانەی نوێ تووشبوون بە ڤیرووسی کرۆنا و ٢٤٢ حاڵەتی مردن لەم پارێزگایەی چین پشتڕاست کراوەتەوە . زیاتر لە ٣٣هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان دا لە بن چاودێرین کە دۆخی تەندرووستی ٥٦٤٧ کەسیان زۆر مەترسیدارە