ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یوونان پەرەدەستێنێت
پەیامی کورد ... ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و یوونان پەرەدەستێنێت .
ئانکارا ڕایگەیاند کەشتی لەرزە هەژماری بۆ مەدیتەرانە دەنێرێت
تورکیا بە هەناردنی کەشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە لە دوو هەفتەی داهاتوودا بۆ پێداچوونەوەی لەرزە هەژماری ئەم ناوچەیەی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک هەناردنی کەشتی لەرزە هەژماری لە لایەن تورکیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە لەوانەیە ببێتە هۆکاری زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و باقی ووڵاتانی ناوچەکە و لەوانەش یوونان دەبێت .
ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە کە تورکیا ئۆپراسیۆنی هەڵکۆڵین لە ناوچەکە سەرلە نوێ دەست پێدەکاتەوە چوونکە یوونان پابەندی پەیمانەکانی خۆی لەمبارەوە نەبووە .
ئۆپراسیۆن لەرزە هەژماری هەموو کات بەشێکە لە کارە سەرتاییەکان بە مەبستی هەڵکۆڵین .
جێگای ئاماژەدانە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای مەدیتەرانە دەربارەی سەرچاوەی نەوت و گاو ی ئەو ناوچەیە گێرۆدەی کێشەو جیاوازین .