پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی هەواڵی ئاسایی بوونەوەی ژیان لەم مانگە دەدات
پەیامی کورد ... پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی هەواڵی ئاسایی بوونەوەی ژیان لەم مانگە دەدات .
بەرپرسی تەندرووستی ئەمریكا و پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی پێشبینی دەكات، لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا ژیان لە ووڵاتەكە ئاسایی دەبێتەوە و هاووڵاتیانیش دەتوانن ڕاستەوخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا بكەن.
دكتۆر ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەكان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "ئێم ئێس ئێن بی سی"ی ئەمریكی رایگەیاندووە، لە چەند مانگی داهاتوودا ئاستی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا كەمدەبێتەوە و لە مانگی ١١ی داهاتوودا ژیان لە ووڵاتەكە ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە ئەوكات ئەمریكییەكان دەتوانن راستەوخۆ بەشداری لە پرۆسیە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییدا بكەن، نەك لەرێگەی پۆستەوە.
ئەو بەرپرسە تەندرووستییەی ئەمریكا نەیشاردنەوە، كە پسپۆڕانی پزیشكی زانیاری تەواویان لەسەر ئەوە نییە ئایا ئەوانەی چاكبوونەتەوە دووبارە تووشی ڤیرووسەكە دەبنەوە یان نا، بەڵام ئەگەر كۆرۆنا وەكو ڤیرووسە "تاجی"یەكانی دیكە بێت، ئەوا بەدوور دەزانرێت ئەوانەی چاكبوونەتەوە دووبارە تووشببنەوە.