TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەردۆغان لە ترسا پەیامێکی تووند ئاراستەی جیهان دەکات

📅 20 Şubat 2026 11:18
پەیامی کورد   ...   ئەردۆغان لە ترسا پەیامێکی تووند ئاراستەی جیهان دەکات

ئەردۆغان ڕایگەیاند : بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، چاوەڕێی مووڵەتی هیچ کەسێک ناکەین
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیامێکی تووند و ڕاشکاو ئاراستەی جیهان دەکات و ڕایدەگەێنێت؛ چیتر تورکیا بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ووڵاتەکەی، مووڵەت لە کەس وەرناگرێت و لە هەرکوێ بێت مەترسییەکان لە ڕەگەوە هەڵدەکێشێت.

ئەردۆغان لە خوانی بەربانگ دا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر سەربەخۆیی بڕیارەکانی ووڵاتەکەی، شانازی ووڵاتەکەشی بە هێزی سەربازییەوە دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئێستا تورکیا لە بەرهەمهێنانی تانک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و کەشتی جەنگی گەیشتووەتە قۆناغی خۆبژێوی.

Paylas: