Cîhan
گووگڵ زمانی کوردی بۆ خزمەتگوزارییەکانی ژیری دەستکرد زیاد کرد
گووگڵ زمانی کوردی بۆ خزمەتگوزارییەکانی ژیری دەستکرد زیاد کرد
بە گوێرەی نوێترین زانیاری کۆمپانیای گووگڵ لە نوێترین نوێکاری دا بۆ وێبگەری گەڕانەکەی ،53 زمانی نوێی بۆ بەشی تایبەت بە ژیری دەستکرد زیاد کرد .
هەروەها بە فەڕمی زمانی کوردی ناوەندی خستە ناو لیستەکەیەوە.
ئەم هەنگاوە دەرفەت بۆ بەکارهێنەرانی کورد دەڕەخسێنێت کە لەمەودوا بە زمانی دایک سوود لە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی گەڕان و ووڵامدانەوەی زیرەک وەربگرن، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی دیجیتاڵی زمانی کوردی دا هەژمار دەکرێت.