Kurdistan
پشكی كورد له بوودجهی ساڵی 2024ی عێراق ئاشكرا دهكرێت
پەیامی کورد ... پشكی كورد له بوودجهی ساڵی 2024ی عێراق ئاشكرا دهكرێت
بەشهی بوودجهی 2024ی عێراق كه ئێستا گهیشتووهته پهرلهمان بڵاوكرایهوه و كۆی گشتی بوودجەی هەرێمی کوردستان 20 تریلیۆن و 910 میلیار و 463 میلیۆن و 950 هەزار دینارە.
بەپێی خشتەی بوودجەی ساڵی 2024، کۆی گشتی بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ئەمساڵ دا 20 تریلیۆن و 910 میلیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینارە، کە 14 تریلیۆن و 840 میلیار و 223 ملیۆن و 778 دینار بۆ بوودجەی بەکاربردنە.
له خشتهكهدا هاتوه، بڕی ملیارێك و 116 ملیۆن دینار بۆ قەرزەکان دانراوە، هاوكات چوار ترلیۆن و 954 ملیار و 240 ملیۆن و 172 هەزار دینار بۆ خەرجی وەبەرهێنان دیاریكراوه.
پهیوهست به قهبارهی بوودجهی 2024ی عێراق، له خشتهكهدا هاتووه، نزیکەى 210 ترلیۆن دینارە و 12 ترلیۆن دینارى لە بوودجەى 2023 زیاترە.