TR KU SO
FB X
Kurdistan

عێراق پابەندبوونی خۆی بەرامبەر ئێران جێبەجێ دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ağustos 2023 13:40

پەیامی کورد... عێراق پابەندبوونی خۆی بەرامبەر ئێران جێبەجێ دەكات

وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"عێراق پابەندبوونی خۆی بەرامبەر ئێران جێبەجێكرد بۆ چەكداماڵین‌ و لابردنی كەمپی چەكداران".

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند،" گرنگترین بنەمای سیاسەتی دەرەوە ئەوەیە عێراق لایەنێك نییە بۆ زیانگەیاندن بە دراوسێكانی، سەروەری عێراق پێویستی بە لێكتێگەیشتنی ئەمنیی هەیە بۆ پاراستنی سنورەكانی عێراق لە هەر دەستدرێژییەك".

ئاماژەی بەوەشداوە،"عێراق رێككەوتنێكی لەگەڵ ئێران ئیمزا كردووە كە دەڵێ (رێگری بكرێت لە دزەكردنی چەكداران‌و داواكراوان رادەستبكرێنەوە‌و لەگەڵ چەكداماڵین‌و لابردنی كەمپەكان)، عێراقیش پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كرد".

ئەوەش لەكاتێكدایە،وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە،"دوا مۆڵەت بۆ چەكداماڵین‌ و كەمپنشینكردنی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستان مانگی ئەیلولی داهاتووە".

Paylas: