TR KU SO
FB X
Kurdistan

عەتا چاوشێنی هۆنەرمەند بە هۆی کۆرۆناوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

سارا
Yazar
📅 22 Haziran 2020 14:54

پەیامی کورد     ...   عەتا چاوشێنی هۆنەرمەند بە هۆی کۆرۆناوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

هونەرمەند عەتا چاوشین بەهۆی تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی گیان لە دەستدانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەتا چاوشین لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بە پەتای كۆرۆنا بڵاوبۆوە و سەرچاوەیەكیش لە بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی سلێمانی رایگەیاند، ناوبراو نیشانەكانی نەخۆشییەكەی بە قورسی لێدەركەوتبوو، بۆیە دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە و چاودێریكردنی رەوشی تەندرووستی، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە هونەرمەند جەزای ساز سەرۆكی كۆمەڵەی هونەری میلـلی داوایكرد فریای گیانی عەتا چاوشین بكەون، چوونكە تەندرووستی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بە پلازمای خوێنە".
 هونەرمەند عەتا چاوشین، لە ساڵانی٨٠ی سەدەی رابردوودا دەستی بە كاری هونەری كردووە، زیاتر لە ٣٥ ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانی هەیە.

Paylas: