TR KU SO
FB X
Kurdistan

بابەکر زێباری: چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Temmuz 2022 21:37

پەیامی کورد... بابەکر زێباری: چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ کرا

بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵ کرا و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو نەما و پڕ کرایەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمڕۆی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا توانرا چیای قەرەچوغ کۆنترۆڵبکرێت و پاکبکرێتەوە لە تیرۆریستانی داعش و چەندین مۆڵگەی داعش خاپوورکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، «ئەوە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و ئەو بۆشایە ئەمنییەی لە ناوچەکە هەبوو نەما و پڕ کرایەوە، چونکە لە هەر دوو لا هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و هیچ بۆ شایەکی نێوانیان نەماوە بۆیە ئەوە هەنگاوێکی گرنگە و ئەو هەماهەنگییە زۆر باشە و بەردەوامیش دەبێت».

Paylas: