TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Mart 2022 16:56

پەیامی کورد...  بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانی

ئەمڕۆ سێشەممە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان گوندی باداوان و بێستانە لەسەر ڕێگەی خەلەکان - ڕانیە ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٠ هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان گوندی باداوان و بێستانە لەسەر ڕێگەی خەلەکان - ڕانیە لە نێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، ١٠ هاووڵاتی بریندار بوون و سێ لە بریندارەکان برینەکانیان سەختە.

جێگەی باسە، لە هەرێمی کوردستان خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنمایییەکانی هاتووچۆ هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆن.

Paylas: