TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لە دژی چالاکییەکانی " پەکەکە " لە سلێمانی بڕیارێک دەرکرا

سارا
Yazar
📅 26 Kasım 2018 01:35

پەیامی کورد ... ڕاگەێندرا کە کوڕی جەلال تاڵەبانی " قوباد " جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە مەبەستی ڕێ خۆش کردن بۆ ئەوەی بتوانێ لەگەڵ تورکیا تێکەڵی بکات و سیاسەتەکانی یەنەکە بەرەوە پێش ببات ، فەرمانێکی دەرکرد و ڕایگەیاند کە لە زۆنی سەوز هەر جۆرە چالاکییەک لە لایەن دەزگاکانی نزیک لە " پەکەکە " قەدەغە دەکرێت .

بە گوێرەی زانیارییەکان ، لە ڕاگەێندراوەکەی قوباد تاڵەبانی دا کە بۆ قەدەغە کردنی هەر جۆرە چالاکییەکی لایەنگری پەکەکە دا هاتووە ، تەنیا ٢٤ کاتژمێر مووڵەت دراوە و ئەگەر ئەم فەرمانە جێبەجێ نەکرێت ئەوە سزایان بە سەردا دەسەپێندرێت .  

هەروەها لە فەرمانەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە بۆ چالاکی هەموو ڕێکخستن و بزووتنەوەی سیاسی لە حکومەتی کوردستان و دام و دەزگای فەرمی مووڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە و پێویستە هەموو دام و دەزگاکانی فەرمی ئەم بڕیارە جێبەجێ بکەن ،

جێگای ئاماژە پێدانە ، ئەم قەدەغەیەی کە ڕاگەێندراوە بۆ پارتی بزووتنەوەی ئازادی کە لە سلێمانی کار دەکات و هەروەها باڵێکی سیاسی پەکەکەشە لە خۆ دەگرێت .

Paylas: