TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لە سنووری یەکیتی ٩ بنکە و بارەگای پەکەکە دەکرێنەوە

سارا
Yazar
📅 26 Ağustos 2018 20:46

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر یه‌كێتی هەروەها چەندین جار خەیانەتی یەکیتی بۆ سەر پەکەکە و ڕادەست کردنی کەسانێک لە ناو ئەم ڕێکخراوەدا ، به‌ڵام دیسان یه‌كێتی ڕێگه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ له‌سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌دات.

به‌پێی زانیارییه‌كان کە ئاشكرا ده‌كرێت ، له‌‌ماوه‌ی یه‌ک مانگدا، په‌که‌که‌ ٩ بنگه‌ و باره‌گای له‌ " سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، که‌لار و شارباژێڕ "  زیاد کردووه‌، که‌ هه‌ندێکیان باره‌گای سه‌ربازییه‌. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و توڕه‌یی حكومه‌تی توركیای زیاتركردووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانی سلێمانی بۆ توركیا بەڵام دۆخەکە ئالۆزتر و زەحمەتتر ده‌كات.

Paylas: