TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... گەنجێکی هەولێری لە ئێران لە سێدارەدرا

سارا
Yazar
📅 12 Kasım 2018 22:38

بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو " ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ " ،  بەندکراوێکی خەڵکی هەولێر بە ناوی ”سۆران ڕەشید زاهیدی“ ناسراو بە سۆران هەولێری لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری زەنجان لەسێدارە دراوە.

سۆران ڕەشید تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەولێر بووە کە ماوەی سێ دەیەیە لە ئێران ژیابوو.

سۆران چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوکارێکی لە کارگەیەکی چیمەنتۆی شاری زەنجان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

Paylas: