TR KU SO
FB X
Kurdistan

باندێکی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کران

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Temmuz 2022 22:13

پەیامی کورد... باندێکی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستیان گرتووە بەسەر بڕی ٩٩٠ گرام مادەی هۆشبەردا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژی ٢٠-٧ دوای بەدواداچوون و چاودێرییەکی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانراوە لە شارۆچکەی بەحرکە دەستبگیرێت بەسەر بڕی ٥٧٠ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و بڕی ٣٩٠ گرام (حەشیش) و ٣٠ گرام (جامایکا) و بڕی ٤٦ شیت حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ).

ڕاشیگەیاندوە، لەو پرۆسەیەدا سێ تۆمەتبار دەستگیر کراون کە بازرگانی و مادەی هۆشبەریان بڵاو کردووەتەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئێستا تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

 

Paylas: