Kurdistan
بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپا
پەیامی کورد … بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپا
دادگای باڵای عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی خێزانە کوردەکەی دانیشتوی بەغدا دەرکرد.
پەیامنێرمان لە بەغدا پێی راگەیاندین: ئەمڕۆ دوو شەممە ٧-٦-٢٠٢١ دادگای باڵای عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو گەنجە دەرکرد کە ماوەی رابردوو لە بەغدا خێزانێکی کوردی تیرۆر کرد.
ئەو گەنجە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
ئەو خیزانە کوردە دانیشتوی گەڕەکی مەنسوڕی بەغدای پایتەخت بوون.