TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە سەقز

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Nisan 2023 18:03

پەیامی کورد... بەڕێوەچوونی مانگرتنی گشتی لە سەقز


بازاڕییانی شاری سەقز، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابییانی ئەو شارە، دووکان و بازاڕەکانیان داخست.

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئەپریلی ٢٠٢٣، خەڵکی شاری سەقز، بە تایبەتی دووکانداران و بازاڕییانی ئەو شارە، دژ بە هێرشى کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەى کچان، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند و هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخست.

لە درێژەی مانگرتنی هاووڵاتییانی سەقز، ئەمڕۆ دووشەممە هەموو قوتابخانەکانی ئەو شارە داخران و مامۆستاکان نەچوونەتە سەر کارەکانیان.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، هێرشی کیمیایی کرایە سەر لانیکەم ٦ قوتابخانەی کچانە بە ناوەکانی چەمران، مێعراج، تاڵەقانی، سومەیە، بینتولهودای سەدر و ئیستقلال لە شاری سەقز.

لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا لانیکەم ٨٥ قوتابیی خەڵکی سەقز بۆ نەخۆشخانەکانی "خومەینی" و "شەفا"ی ئەو شارە گواسترانەوە کە دۆخی تەندروستیی زیاتر لە ٢٠ کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندرا.

Paylas: