TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە ووتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ گەریلای پەکەکە گیانیان لە دەستداوە

سارا
Yazar
📅 06 Ekim 2021 19:56

پەیامی کورد     ...   بە ووتەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ گەریلای پەکەکە گیانیان لە دەستداوە

تورکیا و پەکەکە ئامارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی شەڕیان بڵاو کردۆتەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە ١٢ گەریلامان لە ئاڤاشین کردوەتە ئامانج و پەکەکەش دەڵێ ئێمە چالاکیەکانمان لەو ناوچەیە چڕتر کردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە دوایین راگەێندراوی خۆیدا کە دوێنێ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٠٥، بڵاوی کردوەتەوە دەڵێت: “ئەرتەشی تورکیا لە ئاڤاشین هێرشێکی ئاسمانی دژ بە پەکەکە ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پەکەکە گورزێکی گەورەی بەرکەوتووە و ١٢ گەریلا بوونەتە ئامانج”.

هاوکات هەمان رۆژ پەکەکە راگەێندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و بە بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە زیانەکانی لە ئاڤاشین بکات، رایگەیاندووە کە ئێمە چالاکییەکانمان لەو ناوچانەدا پەرەپێداون.

Paylas: