کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت گیانی لە دەست دا
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی ئەم شارە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی دووشەممە١٤ی شوباتی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئازاد ئیسماعیل پوور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە گیانی لە دەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازاد ئیسماعیل پوور خەڵکی گوندی کۆڵسەی سەر بە شاری سەردەشت بووە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئازاد ئیسماعیل پوور خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانی کەم ٢١٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٢ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٦٣ کەسیان بریندار بوون.