TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرپرسێكی تری گۆڕان دەستی لە كاركێشایەوە

📅 07 Haziran 2018 17:38

نەریتی واز هێنان ئێستا لەناو بزوتنەوەی گۆراندا بووە بە شتكی تاڕادەیەک باو هەر ڕۆژەو بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەکە واز لەپۆستەکەی دەهێنێت،ئێستا هه‌ركه‌سێك وازی لەپۆستەکەی له‌ناو گۆڕاندا بهێنێت لەگەڵ ئەوەشدا وازی لە بزوتنەوەی گۆران هێناوە.


بەپێی زانیارییه‌كان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو شێخ ھیمداد حەمەد، ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە شێوەیەکی فەرمی و بەھۆی ”بوونی کێشە و تەکەتولاتی جۆراوجۆری ناو بزووتنەوەی گۆڕان"، وازی لە بزووتنەوەکە ھێناوە و نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەشی پەسەند کراوە.
به‌ڵام شاناز محەمەد، ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێت: "شێخ ھیمداد، وازی لە ڕیزەکانی گۆڕان نەھێناوە، تەنیا وازی لە پۆستەکەی ھێناوە".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ژووری په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی : "به‌م زووانه‌ جڤاتی نیشتمانی کۆ ببێتەوە، لە جێگەی شێخ ھیمداد، کەسێکی دیکە بۆ پۆستی ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵبژێرن".
هاوكات چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش عوسمانی حاجی مەحموود، سەرکردەی باڵا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڕان دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

Paylas: