TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان راگەیەندرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Mart 2021 16:50

پەیامی کورد … بەرنامەی كاری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان راگەیەندرا

 

وابڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش خوێندنەوەی دووەم بۆ پیشنیازەیاسایەك دەكرێت.

 

ئەمرۆ شەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢١، پەرلەمانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ٢ ی ئاساییی خولى به‌هارەی لە رۆژی دووشەممە ٨ی ئاداری بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە،" خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی ١٩٩١، بۆ ماوەی چل خولەك دەخرێتەڕوو".

 

هاوكات، بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەكرێت.

Paylas: